Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەرلەمانی کوردستان سێشەممە کۆدەبێتەوە


په‌یام

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئەندامانی پەرلەمان بانگهێشت دەکات، بۆ کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان لە رۆژی سێشەممە 28-5-2019 .


کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان، بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و لەو رۆژەدا دەنگ لەسەر بەربژێرەکان دەدرێت.

بەپێی راگەیاندنی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەربژێرەکان بریتین لە:

1- نێچیرڤان بارزانی

2- ئومێد عەبدولسەلام قادر

3- محەممەد حەمەساڵح قادر

4- رێبوار عەزیز مستەفا

5- هیوا عەبدوڵڵا خدر 



بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان..




بەپێی حوكمی بڕگە (سێیەم)ی ماددە (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (6)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆ رۆژی سێشه‌مه‌ رێكەوتی 2019/5/28 دا، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن. 
لەگەڵ رێزدا

د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی‌ كوردستان-عێراق

237 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2019

بابەتی زیاتر