Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قایمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه‌ی منداڵاندا گرت

په‌یام

بەهۆی بوونی سپرینگی بەهێز و پارچەیەك ئاسن تێیدا، لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیه‌تی سلێمانی دەستی بەسەر ژمارەیەك یاری دەمانچەی منداڵاندا گرت.

قایمقامیەتی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، ئەمڕۆ 26-5-2019،  لیژنەی یەكی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت دەستی بەسەر زیاترلە (50) دەمانچەی موروی منداڵانەدا گرتووە، كە بەهۆی بوونی سپرینگە بەهێزەكەیەوە مەترسی بۆ سەر منداڵ و جەستەیان دروستدەكات، چونكە بوونی سپرینگێكی بەهێزی لەوجۆرە و بەكارهێنانی بۆ تەقاندنی موروەكە، مەترسی لەسەر چاو یان ئەندامێكی ناسكی لەشی ئەو منداڵانە دروستدەكات، كە یاری پێدەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە: لەكاتی دروستكردنی ئه‌و جۆره‌ ده‌مانچه‌یه‌دا پارچە ئاسن بۆ قورسكردنی كێشی دەمانچەكە بەكارهێنراوەو بەساغی لە دەسكی دەمانچەكەدا دانراوە، ئه‌وه‌ش وادەكات لەكاتی بەركەوتنی بە شوێنێكی منداڵ مەترسی شكان دروستبكات.

بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە تەواوی ئەو یاریانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، لەناودەبرێن و خاوەنەكەی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

786 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2019

بابەتی زیاتر