Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كراوه‌

په‌یام

هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كراوه‌ و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش له‌و دۆسیه‌یه‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد به‌ نامه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسی كراوه‌ و هۆكاری هه‌ڕه‌شه‌كانیش په‌یوه‌ندی به‌ ناكۆكیه‌كانی‌ ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌.

محه‌مه‌د كه‌ربوولی رایگه‌یاندووه‌ وه‌ك له‌ نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كاندا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، هه‌ڕه‌شه‌كان به‌هۆی هه‌ڵوێستی حه‌لبووسییه‌ له‌ قه‌یرانی ئێستای نێوان تاران و واشنتن.

به‌ وته‌ی‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق، سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هاوپه‌یمانی بینا، له‌و هه‌ره‌شانه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و جۆره‌ هه‌ڕه‌شانه‌ پێویستی به‌ بوێرییه‌كی زۆر هه‌یه‌ و ده‌بێ رێگریان لێبكرێت.

193 جار خوێندراوەتەوە
26/05/2019

بابەتی زیاتر