Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌: ئه‌گه‌ر جه‌نگ هه‌ڵبگیرسێت به‌توندی ڕووبه‌ڕووی ئێران ده‌بینه‌وه‌

په‌یام

سعودیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر جه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌ رووبدات به‌توندی ڕووبه‌ڕوی ده‌سه‌لاَتی‌ ئێران ده‌بنه‌وه‌.

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاتوو جه‌نگ له‌ ناوچه‌كه‌ رووبدات، ئه‌وا وڵاته‌كه‌ی له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی و په‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئێران.

سعوود كاتب وتیشی حكومه‌تی‌ ئێران به‌ده‌ستی خۆیه‌تی ناوچه‌كه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانی جه‌نگ دووربخاته‌وه‌، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی پابه‌ندبوونی به‌ یاسا و به‌ڵێننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وازهێنان له‌ ده‌ستێوه‌ردانی له‌ كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه‌.

ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی سووره‌ له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و چه‌ند جارێك وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی ئاشتی بۆ ئێران درێژ كردووه‌، به‌ڵام ئێران پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد.

362 جار خوێندراوەتەوە
27/05/2019

بابەتی زیاتر