Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: نامانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئێران بگۆڕین، به‌ڵكو ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین

په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی ئێران بگۆڕێت، به‌ڵكو رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌دات.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، له‌میانی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن وتی‌ واشنتۆن نایه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی حكومڕانی كۆماری ئیسلامی ئێران بگۆڕێت.

 تره‌مپ وتیشی ئێمه‌ نامانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ئێران لابده‌ین، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌ین چه‌كه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ناوببه‌ین و له‌گه‌ڵی رێككبكه‌وین.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ی رابردو، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، دۆناڵد تره‌مپ نوسیبوی، ئه‌گه‌ر  ئێران جه‌نگی بوێت، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ كۆتاییهاتنی ئه‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.

245 جار خوێندراوەتەوە
27/05/2019

بابەتی زیاتر