Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم کۆدەبێتەوە


په‌یام

ئەمڕۆ پەرلەمانی‌ کوردستان بۆ هەڵبژاردنی‌ سەرۆکی‌ هەرێم کۆدەبێتەوه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ ئه‌وان ده‌نگ به‌ كاندیدی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نادات‌و به‌شێكیش نین له‌و پرۆسه‌یه‌.

پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، پێنج كه‌س مەرجی کاندیدبوونیان تێدایە و بریتین لە نێچیرڤان بارزانی، رێبوار خۆشناو، ئومێد عەبدولسەلام، محەمەد حەمەساڵح و هیوا عەبدوڵا.

هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ ئه‌وان ده‌نگ به‌ كاندیدی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نادات‌و به‌شێكیش نین له‌و پرۆسه‌یه‌.

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكادا ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بێگومان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌ڵام با خه‌ڵك بزانێت كه‌ ئێمه‌ به‌شێك نین له‌م پڕۆسه‌ ناڕێك و ناته‌واوه‌ی كه‌سه‌رۆك به‌رامبه‌ر هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك و په‌رله‌مان و خه‌ڵك به‌رپرس نیه‌.

عه‌بدولستار مه‌جید ده‌شڵێت" ئێمه‌ كاندیدمان نیه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نگیش به‌هیچ كاندیدێكی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ناده‌ین، چونكه‌ ده‌نگمان به‌هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌دا سه‌رنجی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ هه‌بوو، لانی كه‌م ده‌مانویست سیستمی په‌رله‌مانی له‌م یاسایه‌دا ڕه‌نگبداته‌وه‌، زه‌قترین خاڵی سیستمی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌رۆك به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مان به‌رپرسیار بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ نه‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان به‌رپرسیاره‌ نه‌به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك واته‌ شتێكی سه‌یره‌ له‌ دنیای ئه‌مڕۆدا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نه‌ كاندیدمان هه‌یه‌ نه‌ده‌نگیش به‌هیچ كاندیدێك ده‌ده‌ین چونكه‌ ئه‌و یاسایه‌ به‌شایسته‌ نابینین بۆ كوردستان."

191 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر