Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی باپیر: كۆمه‌ڵ بۆ به‌شداری‌ له‌ حكومه‌ت چاوه‌ڕێی‌ هیچ كه‌سێك نییه‌

مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ حكومه‌ت چاوه‌ڕێی‌ هیچ كه‌سێك نییه‌ و، فراكسیۆنه‌كه‌شی‌ ده‌نگ به‌ هیچ كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم نادات.

مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ تۆڕی‌ میدیایی‌ ڕووداو سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی‌ كۆمه‌ڵ له‌ حكومه‌ت ڕایگه‌یاند، تا ئێستا به‌ فه‌رمی ڕامان نه‌گه‌یاندووه‌ به‌شدار ده‌بین یان به‌شدار نابین، چونكه‌ نه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم دانراوه‌ و نه‌ سه‌رۆكی هه‌رێمیش كه‌سی ڕاسپاردووه‌ كابینه‌ی نۆیه‌م پێكبهێنێ، كۆمه‌ڵیش كاتێك هه‌ڵوێستی فه‌رمی ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌بێت و، به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ و چۆنێتیی‌ به‌شداریی‌ خۆی‌ بزانێت.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌، كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ حكومه‌ت چاوه‌ڕێی‌ هیچ كه‌سێك نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ شتی لۆژیكی و یاسایی و عورفێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌ته‌كه‌ ڕابسپێردرێ و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كاندا قسه‌ بكه‌ن، ئه‌و كاته‌ ئه‌وان هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بێت.

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم، وتی‌ "فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان تێبینیی له‌سه‌ر یاسای‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێم هه‌بووه‌، به‌ڵام گوێ‌ به‌ تێبینییه‌كان نه‌دراوه‌، بۆیه‌ ده‌نگ به‌ هیچ كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نادات.


378 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر