Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕووسیا پێشوازی‌ له‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ ئێران ده‌كات بۆ واژووكردنی‌ په‌یماننامه‌ی كه‌نداو


په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیا ڕایگه‌یاند: پێشوازی‌ له‌ پێشنیازه‌كه‌ی‌ ئێران ده‌كات بۆ واژووكردنی‌ په‌یماننامه‌ی‌ ڕێگری‌ له‌ هێرشی‌ وڵاتانی‌ كه‌نداو بۆ سه‌ر یه‌كتر.

سێرگی‌ لاڤرۆڤ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیا، له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند "واژووكردنی‌ ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ له‌ نێوان وڵاتانی‌ كه‌نداو بۆ ئه‌وه‌ی‌ هێرش نه‌كه‌نه‌ سه‌ر یه‌كدی‌، یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بارگرژییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌".

لاڤرۆڤ وتی‌ "له‌ ڕووانگه‌ی‌ ڕووسیاوه‌ ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی‌ له‌و شێوه‌یه‌ كارێكی‌ دروسته‌".

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیا ده‌ڵێت "ئێران ده‌یه‌وێت باشترین په‌یوه‌دیی‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ ناوچه‌ی‌ كه‌نداودا هه‌بێت و، پێشوازی‌ له‌ هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ بارگرژییه‌كان ده‌كات".

443 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر