Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ ده‌نگی 68 په‌رله‌مانتاری پارتی و گۆڕان و پێكهاته‌كان؛ نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵبژێدرا

په‌یام

کۆبوونەوەی‌ ئەمڕۆی‌ پەرلەمانی‌ کوردستان کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی‌ سەرۆکی‌ هەرێم به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا لە نێوان پێنج کاندیددا نێچیرڤان بارزانی‌ بە دەنگی‌ 68 پەرلەمانتار لە کۆی 81 پەرلەمانتار بە سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان هەڵبژێردرا.

هاوکات چوار کاندیدەکەی‌ دیکە کە بریتیبوون لە رێبوار خۆشناو، ئومێد عەبدولسەلام، محەمەد حەمەساڵح و هیوا عەبدوڵا، دەنگی‌ هیچ ئەندام پەرلەمانێکیان بەدەستنەهێنا.

هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ ئه‌وان ده‌نگی‌ به‌ كاندیدی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان نه‌داو به‌شێكیش نین له‌و پرۆسه‌یه‌.

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكادا ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بێگومان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌ڵام با خه‌ڵك بزانێت كه‌ ئێمه‌ به‌شێك نین له‌م پڕۆسه‌ ناڕێك و ناته‌واوه‌ی كه‌سه‌رۆك به‌رامبه‌ر هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك و په‌رله‌مان و خه‌ڵك به‌رپرس نیه‌.

عه‌بدولستار مه‌جید ده‌شڵێت" ئێمه‌ كاندیدمان نه‌بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نگیشمان به‌هیچ كاندیدێكی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌دا، چونكه‌ ده‌نگمان به‌هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌دا سه‌رنجی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ هه‌بوو، لانی كه‌م ده‌مانویست سیستمی په‌رله‌مانی له‌م یاسایه‌دا ڕه‌نگبداته‌وه‌، زه‌قترین خاڵی سیستمی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌رۆك به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مان به‌رپرسیار بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ نه‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان به‌رپرسیاره‌ نه‌به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك واته‌ شتێكی سه‌یره‌ له‌ دنیای ئه‌مڕۆدا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نه‌ كاندیدمان هةبوو نه‌ده‌نگیشمان به‌هیچ كاندیدێك دا چونكه‌ ئه‌و یاسایه‌ به‌شایسته‌ نابینین بۆ كوردستان."

230 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر