Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردووه‌

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ به‌هه‌رێمكردنی پارێزگاكه‌ و هه‌ڵمه‌تێكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ رایگه‌یاند 22 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن واژویان له‌سه‌ر گۆڕینی پارێزگای به‌سره‌ بۆ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ كردوه‌.

عه‌لی یوسف فه‌یاز وتیشی ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌ زۆرینه‌ی ره‌ها زیاتره‌، چونكه‌ خۆی له‌ بنه‌ڕه‌تدا واژوی 12 ئه‌ندام پێویسته‌ و تائێستاش هیچ ئه‌ندامێك واژوه‌كه‌ی نه‌كشاندوه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌، داواكاریی ئه‌و 22 ئه‌ندامه‌ بۆ ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجومه‌ن سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سره‌ شایسته‌كانی خۆی به‌ته‌واوی ده‌ستبكه‌وێته‌وه‌.

117 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر