Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ: ده‌نگمان به‌ هیچ كاندیدێكی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌داو به‌شێك نه‌بووین له‌و پرۆسه‌یه‌



په‌یام

فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوان سەرنجیان لەسەر یاسای سەرۆکایەتی هەێم و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆک هەبوو بۆیە دەنگیان نەدا بە کاندیدانی سەرۆکی هەرێم .

عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، بۆ کاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم پرۆژەیاسایەکیان دایە پەرلەمانی کوردستان بەڵام پرۆژەکەیان لەبەرچاو نەگیرا.

باسی لەوەشکرد، " ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم بێگومان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت به‌ڵام با خه‌ڵك بزانێت كه‌ ئێمه‌ به‌شێك نین له‌م پڕۆسه‌ ناڕێك و ناته‌واوه‌ی كه‌سه‌رۆك به‌رامبه‌ر هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك و په‌رله‌مان و خه‌ڵك به‌رپرس نیه‌.

ئەوەشی خستەڕوو، " ئێمه‌ كاندیدمان نه‌بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌نگیشمان به‌هیچ كاندیدێكی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌دا، چونكه‌ ده‌نگمان به‌هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌دا سه‌رنجی زۆرمان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ هه‌بوو، لانی كه‌م ده‌مانویست سیستمی په‌رله‌مانی له‌م یاسایه‌دا ڕه‌نگبداته‌وه‌، زه‌قترین خاڵی سیستمی په‌رله‌مانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌سه‌رۆك به‌رامبه‌ر به‌ په‌رله‌مان به‌رپرسیار بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ نه‌به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان به‌رپرسیاره‌ نه‌به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵك واته‌ شتێكی سه‌یره‌ له‌ دنیای ئه‌مڕۆدا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ نه‌ كاندیدمان هه‌بوو نه‌ده‌نگیشمان به‌هیچ كاندیدێك دا چونكه‌ ئه‌و یاسایه‌ به‌شایسته‌ نابینین بۆ كوردستان."


286 جار خوێندراوەتەوە
28/05/2019

بابەتی زیاتر