Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كۆده‌بێته‌وه‌


په‌یام

ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ سه‌ردانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات. سعوودیه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی و ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی‌ كه‌نداو سه‌باره‌ت به‌ بارگرژییه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌بات.
 
به‌پێی‌ هه‌واڵێكی‌ ئاژانسی فرانس نیوز، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ ئیمارات ڕایگه‌یاندووه‌ "له‌م هه‌فته‌یه‌دا جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا سه‌ردانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاست ده‌كات و، له‌ ئیمارات چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕاوێژكاری‌ ئه‌نجام ده‌دات".

له‌ هه‌مان كاتدا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعوودیه‌، بانگهێشتی سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی و، ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی‌ كه‌نداوی‌ كردووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ تاووتوێكردنی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناوچه‌كه‌یه‌، به‌ تایه‌بت هێرش بۆ سه‌ر چوار كه‌شتییه‌ نه‌وتییه‌كه‌ له‌ كه‌ناراوه‌كانی‌ ئیمارات و،  هێرشه‌كانی‌ چه‌كدارانی‌ حووسیی‌ یه‌مه‌ن بۆ سه‌ر وێستگه‌ نه‌وتییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ سعوودیه‌.

سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ مه‌له‌فی‌ ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و، بڕیاریشه‌ دوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ سه‌ركرده‌كانی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ له‌ 30ی ئایار له‌ شاری مه‌ككه‌ی‌ عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ به‌ڕێوه‌ بچن.


171 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر