Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی پارتی: یه‌كێتی‌ ئامانجی بووه‌ پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌كبخات


په‌یام

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ یه‌كێتی‌ ئامانجی بووه‌ پرۆسه‌ی سیاسیی له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌ك بخات و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ خزمه‌تی پڕۆسه‌ی سیاسی ناكات. 

وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی به‌شدارینه‌كردنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بلاَوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند یه‌كێتی‌ سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانی نێوانیانی‌ پێشێلكردووه‌.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌ كه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌سه‌ر پۆستی‌ پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێم و ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی‌ واژۆ كردووه‌، به‌لاَم یه‌كێتی به‌ بێ ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی هه‌ستیاری هه‌رێم و به‌ پشتگوێخستنی چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، پشتیان له‌ ڕێككه‌وتنه‌كان كرد و جارێكی دیكه‌ ئاماده‌ی دانیشتنی پارله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم نه‌بوون.

وته‌بێژی پارتی ده‌ڵێت به‌داخه‌وه‌ پشتكردنی برایانی یه‌كێتی له‌ ڕێككه‌وتنه‌كان و هه‌وڵدان بۆ كاتكوشتن له‌ چه‌ند مانگی ڕابردوو ئه‌و گومانه‌یش دروست ده‌كات كه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئه‌وان ئامانجیان بووه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی دوا بخرێت و په‌ك بخرێت و به‌ ئه‌نجام نه‌گات.

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌ پێمانوایه‌ كه‌ هه‌ڵوێستی یه‌كێتیی خزمه‌تی پڕۆسه‌ی سیاسی ناكات و هه‌ستیاریی قۆناغه‌كه‌ و چاوه‌ڕوانیی خه‌ڵك و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌ددیات ئه‌وه‌مان لێ ده‌خوازێ كه‌ پڕۆسه‌ی پێكهێنانی دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كان به‌رده‌وام بێت و بگاته‌ ئه‌نجام و كۆتایی.

320 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر