Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سالار مه‌حمود: گه‌ر دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌رنه‌كرێت؛ بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دوو پارێزگا ده‌بێت


په‌یام


راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم له‌واقیعدا بۆ كه‌متر له‌ دوو پارێزگا ده‌بێت.

ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی له‌زاری سالار مه‌حمود، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ دوای ئه‌و دۆخه‌ی به‌ له‌به‌رچاونه‌گرتنی داخوازی یه‌كێتی له‌ پرسی دانانی پارێزگاری كه‌ركوكدا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگی به‌ نێچیرڤان بارزانی نه‌دا، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ كه‌ هه‌ردوو لا كارتی یه‌كتر سه‌غه‌ڵه‌تكردنیان هه‌یه‌.

سالار مه‌حمود ده‌ڵێت چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ خواستی یه‌كێتی له‌ پرسی پارێزگاری كه‌ركوكدا به‌ ئیلتزامكردنی پارتی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك جێبه‌جێ بكرێ و یه‌كێتیش ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له‌ كابینه‌ی نۆیه‌م و وه‌رگرتنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ بڕیاره‌كانی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم له‌واقیعدا بۆ كه‌متر له‌ دوو پارێزگا بێت.


594 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر