Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی: بژارده‌ی‌ گفتوگۆ باشترین رێگاچاره‌یه‌‌و ناوچه‌که‌ له‌شه‌ڕی‌ وێرانکه‌ر دوورده‌خاته‌وه‌


په‌یام


ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ یه‌کێتیی‌ بۆ هێورکردنه‌وه‌ی‌ دۆخه‌که‌ی‌ دوێنێی‌ په‌رله‌مان و ده‌نگنه‌دانیان به‌ نێچیرڤان بارزانی‌ راگه‌یه‌ندراوێکی‌ نوێی‌ بڵاوکرده‌وه‌.

له‌به‌شێکی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ به‌هه‌ستیارییه‌وه‌ پێشهات‌و گۆڕانکارییه‌کانی‌ ناوچه‌که‌‌و توندبوونه‌وه‌ی‌ ناکۆکیه‌کانی‌ تاوتوێ‌ کرد‌و جه‌ختیکردۆته‌وه‌ که‌" بژارده‌ی‌ گفتوگۆ باشترین رێگاچاره‌یه‌‌و ناوچه‌که‌ له‌شه‌ڕی‌ وێرانکه‌ر دوورده‌خاته‌وه‌".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی‌ تێدا هاتووه‌ که‌" هه‌روه‌ک سیاسه‌تی‌ هاوسه‌نگی‌ دامه‌زراوه‌ ده‌ستوریو فه‌رمیه‌کانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان‌و یه‌کهه‌ڵوێستی‌ لایه‌نه‌کانی‌ کوردستان له‌روانگه‌ی‌ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی‌ گه‌لی‌ کوردستانه‌وه‌ به‌گرنگزانی".

ده‌قی‌ راگه‌یێندراوه‌که‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ یه‌کێتی‌:

ئه‌مڕۆ (29/5/2019) ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ یه‌کێتیی‌ نیشتمانیی‌ کوردستان به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ کۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌ جێگری‌ سکرتێری‌ گشتی‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ کۆبووه‌وه‌. 

کۆبوونه‌وه‌که‌، که‌ به‌ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ رێزگرتن له‌ شه‌هیدانی‌ کوردستان ده‌ستیپێکرد، تێدا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، جێگری‌ دووه‌می‌ سکرتێری‌ گشتی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ سیستمی‌ (ڤیدیۆ کۆنفرانس) به‌شداربوو، ته‌وه‌ره‌کانی‌ پێکهاتبوون له‌ تاوتوێکردنی‌ دوایین پێشهاته‌کانی‌ په‌یوه‌ست به‌دۆخی‌ سیاسی‌ ‌و گۆڕانکارییه‌کانی‌ کوردستان‌ و عێراق ‌و ناوچه‌که‌. 

کۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی، که‌ هاوکات له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی‌ یادی‌ (44) ساڵه‌ی‌ دامه‌زراندنی‌ یه‌کێتیی‌ نیشتمانیی‌ کوردستان‌و (43) ساڵه‌ی‌ هه‌ڵگیرساندنی‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ گه‌له‌که‌مان بوو، ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ جه‌ختیکرده‌وه‌، که‌ یه‌کێتی‌ وه‌ک هێزی‌ به‌رپرسیار له‌ چاره‌نووسی‌ گه‌لی‌ کوردستان‌ و راپه‌راندنی‌ ئه‌رکه‌ نیشتمانیی‌ ‌و دیموکراسیه‌کان ‌و یه‌کڕیزی‌ گه‌لی‌ کوردستان ‌و ته‌بایی‌ نێوان هێزه‌ سیاسیه‌کانی‌ کوردستان به‌ سه‌نگی‌ مه‌حه‌ک بۆ هێنانه‌دی‌ مافه‌ دیموکراسی و ده‌ستوورییه‌کانی‌ گه‌لی‌ کوردستان ده‌زانێت.  

سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ سیاسی‌ کوردستان ‌و دواپێشهاته‌کان، کۆبوونه‌وه‌که‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ راگه‌یێندراوه‌که‌ی‌ دوێنێی‌ مه‌کته‌بی‌ سیاسی‌ ده‌ربڕی، که‌ به‌رجه‌سته‌کردنی‌ کرداره‌کی‌ بڕیاری‌ کۆبوونه‌وه‌کانی‌ پێشووی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تییه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی‌ کێشه‌کان ‌و به‌دیهێنانی‌ خواسته‌کانی‌ گه‌لی‌ کوردستان له‌ هه‌رێم ‌و به‌غدا و که‌رکووک له‌پێناوی‌ پابه‌ندبوون به‌ ناوه‌ڕۆکی‌ رێکه‌وتنه‌ ئیمزاکراوه‌کانی‌ نێوان یه‌کێتیی‌ نیشتمانیی‌ کوردستان ‌و پارتیی‌ دیموکراتی‌ کوردستان، به‌مه‌به‌ستی‌ جێبه‌جێکردنیان. 

کۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ دۆخی‌ سیاسیو ئه‌منی‌ ‌و ئیداری‌ ناوچه‌ کوردستانییه‌ دابڕێنراوه‌کان (که‌رکووک، خانه‌قین، دووز، شنگال، مه‌خموور)ی‌ هه‌ڵسه‌نگاند، هه‌ماهه‌نگی و ته‌بایی‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی‌ کوردستان به‌تایبه‌تی‌ یه‌کێتی‌ ‌و پارتی‌ به‌پێویستیه‌کی‌ قۆناغه‌که‌ زانی‌ بۆ ئاسایی‌ کردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ ئه‌و ناوچانه‌‌ و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی‌ مه‌ترسیه‌کانی‌ تیرۆرو ڕێگه‌گرتن له‌ هه‌وڵه‌کان بۆ سه‌رله‌نوێ‌ شێواندنی‌ واقعیی‌ دیمۆگرافی‌ ناوچه‌که‌. 

له‌دوا ته‌وه‌ری‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا، ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی‌ به‌هه‌ستیارییه‌وه‌ پێشهات ‌و گۆڕانکارییه‌کانی‌ ناوچه‌که‌ ‌و توندبوونه‌وه‌ی‌ ناکۆکییه‌کانی‌ تاوتوێکرد‌ و جه‌ختیکرده‌وه‌، بژارده‌ی‌ گفتوگۆ باشترین رێگه‌چاره‌یه‌‌ و ناوچه‌که‌ له‌شه‌ڕی‌ وێرانکه‌ر دوورده‌خاته‌وه‌، هه‌روه‌ک سیاسه‌تی‌ هاوسه‌نگی‌ دامه‌زراوه‌ ده‌ستووری‌ ‌و فه‌رمییه‌کانی‌ هه‌رێمی‌ کوردستان ‌و یه‌کهه‌ڵوێستی‌ لایه‌نه‌کانی‌ کوردستان له‌ روانگه‌ی‌ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکانی‌ گه‌لی‌ کوردستانه‌وه‌ به‌گرنگزانی. 

ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌رکردایه‌تی
یه‌کێتیی‌ نیشتمانیی‌ کوردستان
29/5/2019

395 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر