Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئێران كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رچاو ده‌گرێت نه‌ك قسه‌كانیان


په‌یام

سه‌رۆككۆماری ئێران دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ بۆ سه‌ر به‌ڵێنه‌كانی‌ پێشووی‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ و، ده‌ڵێت: ئێمه‌ بۆ دانووستان قسه‌كانی‌ ئه‌وان به‌ پێوه‌ر ناگرین، به‌ڵكو كرده‌وه‌كانیان له‌به‌رچاو ده‌گرین.

حه‌سه‌ن ڕووحانی‌، سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پابه‌ند بێت به‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ پێشتر داویه‌تی و بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی كه‌ قڵپی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وا ڕێگای دانووستان دانه‌خراوه‌".

ڕووحانی له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی وتیشی‌ "ئه‌مریكا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ دوژمنی سیستمی ئێرانه‌، به‌ڵام له‌ ڕێگه‌ی سزاكانه‌وه‌ جه‌نگی دژ به‌ گه‌ل به‌رپا كردووه‌".
سه‌رۆكی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "ئه‌مریكا له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م سزایانه‌وه‌ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی‌ خۆی‌ نیشان دا". 

وتیشی‌ "ئێمه‌ بۆ دانووستان وته‌كانی ئه‌وان به‌ پێوه‌ر ناگرین، به‌ڵكو كرده‌وه‌كانیان له‌به‌رچاو ده‌گرین. ئه‌گه‌ر بێت و سزاكانی سه‌ر گه‌لی ئێران بخه‌نه‌ لاوه‌ و، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان بن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌و مێزه‌ی جێیان هێشتووه‌، ڕێگای دانوستانمان به‌ ڕوویاندا داخراو نییه‌".


173 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر