Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی كرملین: له‌سه‌ر داوای توركیا راده‌ستكردنی سیستمی S-400 پێشخراوه‌


په‌یام

وته‌بێژی كۆشكی‌ كۆماریی‌ ڕووسیا ڕایگه‌یاند: هیچ جۆره‌ دواكه‌وتنێك له‌ ڕاده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به‌ توركیا ڕوو نادات و، له‌سه‌ر داوای‌ توركیایش پرۆسه‌كه‌ پێش خراوه‌.

دمیتری پێسكۆڤ، وته‌بێژی كرملین، له‌ شاری نورسوڵتانی‌ پایته‌ختی كازاخستان، به‌ ڕۆژنامه‌وانانی‌ ڕاگه‌یاند "پڕۆسه‌ی ڕاده‌ستكردنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به‌ توركیا، به‌پێی ڕۆژژمێری پلان بۆ دانراو به‌ڕێوه‌ ده‌چێت".

دمیتری پێسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌سه‌ر داواكاریی توركیا، ڕاده‌ستكردنی سیستمی S-400 له‌لایه‌ن ڕووسیاوه‌ پێش خراوه‌.

وته‌بێژی كۆشكی‌ كۆماریی‌ ڕووسیا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌موو شتێك به‌پێی پلانه‌كان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و، هیچ جۆره‌ دواكه‌وتنێكی‌ پرۆسه‌كه‌ له‌ ئارادا نییه‌.

پرسی‌ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگریی‌ ئێس 400 له‌لایه‌ن توركیاوه‌ له‌ ڕووسیا، كێشه‌ی‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن و، كڕینی‌ فڕۆكه‌ی‌ ئێف 35 دروست كردوو.

166 جار خوێندراوەتەوە
29/05/2019

بابەتی زیاتر