Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆمپانیای دیلۆیت: سێ مانگی‌ كۆتایی‌ 2018؛ هه‌رێم زیاتر له‌ 2 ملیار دۆلار داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌بووه‌



په‌یام

به‌پێی‌ شه‌شه‌مین ڕاپۆرتی‌ دیلۆیت، زیاتر له‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی‌ داهاتی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم ته‌نیا بۆ كۆمپانیاكانی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت ڕۆیشتووه‌.

كۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی و ڕاوێژكاری‌، وردبینی بۆ پرۆسه‌ی‌ به‌رهه‌مهێنان و به‌كاربردن و هه‌نارده‌ و فرۆشتنی نه‌وت له‌ سێ‌ مانگی‌ كۆتایی‌ 2018ی‌ بڵاوكرده‌وه‌
به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا بڕی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێم به‌ بۆری 39 ملیۆن و 399 هه‌زار و 182 به‌رمیل بووه‌. هه‌روه‌ها بڕی 549 هه‌زار و 249 به‌رمیل نه‌وتی خاو و كۆندێنسه‌یت به‌ كڕیارانی ناوخۆی هه‌رێم فرۆشراوه‌.
دیلۆیت ده‌ڵێت "كۆی به‌های نه‌وتی خاو و كۆندێنسه‌یتی فرۆشراو له‌ ناوخۆ و هه‌نارده‌كراو به‌ بۆری له‌و سێ‌ مانگه‌دا، دوو ملیار و 149 ملیۆن و 809 هه‌زار و 755 دۆلار بووه‌".
به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌، له‌و داهاته‌ 782 ملیۆن و 195 هه‌زار و 553 دۆلاری له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ته‌نیا به‌ شایسته‌ی دارایی به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت دراوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ له‌سه‌دا 36 و پۆینت سێی‌ كۆی‌ داهاته‌كه‌.
تێكڕای نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی فرۆشراو به‌ كڕیارانی‌ ده‌ره‌كی‌، 54 دۆلار و 197 سه‌نت بووه‌، به‌ڵام بۆ كڕیارانی‌ ناوخۆ 44 دۆلار و پۆینت 475 سه‌نت بووه‌.
هه‌ر له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌شێك 275 ملیۆن دۆلای‌ داهاتی‌ نه‌وت به‌ قه‌رزی دوو كۆمپانیانی وزه‌ و نه‌وتی توركی دراوه‌ته‌وه‌. به‌شێكی دیكه‌ش له‌و داهاته‌ به‌ خه‌رجیی جۆراوجۆر دراوه‌. له‌ كۆتاییشدا نیوه‌ی‌ ئه‌و داهاته‌ به‌ سافی‌ بۆ حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌ك ملیار و 96 ملیۆن و 478 هه‌زار 527 دۆلاره‌.


218 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2019

بابەتی زیاتر