Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ شاری‌ مه‌ككه‌ دوو كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی كه‌نداو وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو


په‌یام

له‌ شاری‌ مه‌ككه‌ و له‌سه‌ر داوای سعودیه‌، ئێواره‌ی ئه‌مشه‌و كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی هاریكاری‌ كه‌نداو و چوارده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و سبه‌ینێش به‌هه‌مان شێوه‌‌و هه‌ر له‌ مه‌ككه‌ چوارده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی گرێ ده‌درێت.
له‌و باره‌وه‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ ده‌ڵێ: له‌ هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هێرشه‌ دوژمنكارییه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ تاووتوێ ده‌كه‌ن‌و ده‌خوازن له‌و باره‌وه‌ به‌ بڕیارێكی هاوبه‌ش ده‌ربچن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، 13 سه‌ركرده‌ی وڵاتان‌و شه‌ش سه‌رۆك وه‌زیران به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌كه‌ن‌و بۆ یه‌كه‌مین جاریشه‌ له‌ دوای ئاڵۆزییه‌كانی نێوان قه‌ته‌ر و ژماره‌یه‌ك وڵاتی كه‌نداو، ده‌وحه‌ به‌ ئاستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌شداری له‌و جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌دا ده‌كات.
لای‌ خۆیه‌وه‌، عادل جوبه‌یر وه‌زیری‌ كاروباری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ ڕه‌تیكرده‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبگیرسێنێت‌و وتیشی: ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ ڕه‌فتار و سیاسه‌تی تارانه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌.
ئه‌مه‌و وه‌فدی ئێرانیش به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كاروباری‌ ئاشتی‌و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی ده‌كات.


166 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2019

بابەتی زیاتر