Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌یامی مامۆستا عه‌لی باپیر؛ له‌ ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ـدا


په‌یام


سبه‌ینێ‌ 18 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زرادنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیدا تێده‌په‌ڕێت، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌وبۆنه‌یه‌وه‌ په‌یامێكی گرنگی‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ ناوخۆیی‌ كۆمه‌ڵ و، پێشهاته‌كانی‌ كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

مامۆستا عه‌لی باپیر له‌ په‌یامێكی‌ ڤیدیۆییدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ هه‌ر ده‌ستكه‌وتێك بۆ كورد به‌ده‌ست هاتبێـت به‌هۆی‌ ته‌باییه‌وه‌ بووه‌، كه‌ بناغه‌ی‌ ته‌باییش دادگه‌رییه‌. هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و عێراق و به‌ تایبه‌تیش له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ك به‌ وریاییه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌ڵێت "له‌ ماوه‌ی‌  هه‌ژده‌ ساڵی‌ ڕابردوودا كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی قۆناغی‌ زۆر سه‌ختی‌ بڕیوه‌". هه‌روه‌ها دووپاتی‌ ده‌كاته‌وه‌  كۆمه‌ڵ سه‌ربه‌رزه‌ به‌ ئیسلام و ئۆپۆزسیۆنبوونیشی له‌ژێر سایه‌ی‌ بنه‌ما به‌رزه‌كانی‌ ئیسلامدا بووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ی‌ داهاتووی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر تیشكی‌ خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵ هه‌وڵ ده‌دات له‌ كۆنگره‌ی‌ داهاتوودا زیاتر گه‌شه‌ بكات و به‌رفروان  ببێت، بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجیش هه‌ر دیوارێك له‌ نێوان كۆمه‌ڵ و جه‌ماوه‌ردا هه‌بێت، پێویسته‌ لاببرێن...

414 جار خوێندراوەتەوە
30/05/2019

بابەتی زیاتر