Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی قودسه‌وه‌، ئه‌مڕۆ چه‌ندین چالاكی و خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ چه‌ندین چالاكی‌و خۆپیشاندان له‌ ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ جیهان به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی قودسه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌موو ساڵێك له‌ دواهه‌مین هه‌یینی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا و له‌ چه‌ند وڵات‌و ناوچه‌یه‌كی جیهاندا ڕۆژی جیهانی قودس به‌رز ڕاده‌گیرێت.

ئه‌مساڵیش كه‌ ئه‌و ڕۆژه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ باس‌و خواسی پڕۆژه‌ی ئاشتی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه‌ له‌ژێر ناوی (گرێبه‌ستی سه‌ده‌)، جه‌خت له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ و ده‌ستگرتن به‌ مافی شه‌رعی‌و یاسایی‌و خاوه‌ندارێتی گه‌لانی ئیسلامی‌و گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی بۆ قودس ده‌كرێته‌وه‌.

لای‌ خۆیانه‌وه‌، زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ وڵاتی ئێران تاوانه‌كانی قه‌واره‌ی‌ ئیسرائیلیان دژ به‌ گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی‌و ئیدانه‌ كرد و داوایان له‌ گه‌لی وڵاته‌كه‌یان كرد به‌ به‌رفراوانی به‌شداری له‌ چالاكییه‌كانی ئه‌و یاده‌دا بكه‌ن.

لای‌ خۆیه‌وه‌ (ئیسماعیل ڕه‌زوان) سه‌ركرده‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی ڕایگه‌یاند: ئه‌م یاده‌ی ئه‌مساڵ سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یه‌ كه‌ به‌ "گرێبه‌ستی سه‌ده‌"وه‌ ناسراوه‌.

ئه‌مه‌و له‌ هه‌ریه‌ك له‌ فه‌ڵه‌ستین‌و ئێران‌و لوبنان‌و عێراق‌و یه‌مه‌ن‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی یادی ڕۆژی جیهانیی قودس ده‌كرێته‌وه‌. 

165 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2019

بابەتی زیاتر