Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، دانیشتنی‌ سوێندخواردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ 10ی حوزه‌یران، دانیشتنی‌ سوێندخواردنی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی ڕۆژی دووشه‌مه‌ 10ی‌ حوزه‌یرانی‌ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تایبه‌ت به‌ سوێندخواردنی‌ نێچیرڤان بارزانی‌ وه‌كو سه‌رۆكی‌ هه‌رێم.

به‌پێی‌ به‌رنامه‌ی كاری‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌، دانیشتنه‌كه‌ له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆ ده‌ست پێ‌ ده‌كات و، ڕێكاره‌كانی تایبه‌ت به‌ سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان-عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ بڕیاری ژماره‌ (6)ی ساڵی 2019 تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق ده‌خوێندرێته‌وه‌ و، دواتر ناوبراو سوێ،دی‌ یاسایی‌ ده‌خوات.

هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی وتاری به‌شێك له‌ ئاماده‌بووان و وته‌ی سه‌رۆكی نوێی‌ هه‌رێم به‌شێكی‌ دیكه‌یه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌.

كۆتا بڕگه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌ش ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراقه‌ به‌پێی بڕگه‌ی (3) له‌ مادده‌ی (56) له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.

358 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2019

بابەتی زیاتر