Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌: زیاتر له‌ سێ‌ هه‌زار مانگرتوو له‌ناو به‌ندیخانه‌كانی‌ توركیا كۆتاییان به‌ مانگرتن هێناوه‌

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ سێ‌ هه‌زار مانگرتوو له‌ناو به‌ندیخانه‌كانی‌ توركیا كۆتاییان به‌ مانگرتن هێناوه‌.

عومه‌ر فارووق گه‌رگه‌رلیئۆغڵوو، ئه‌ندامی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "ڕاپۆرتی پێشكه‌وتن كه‌ دوێنێ كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بڵاویكرده‌وه‌، ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ توركیا گرتووه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ توركیا له‌ دواكه‌وتندایه‌ نه‌وه‌ك له‌ پێشكه‌وتن".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی‌ هه‌ده‌په‌ وتیشی‌ "كه‌ په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ پارته‌كه‌یان، له‌یلا گوڤه‌ن و ژماره‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ركراو و سزادراوی نێو گرتووخانه‌كان، كۆتاییان به‌ مانگرتن له‌ خواردن هێناوه‌".

به‌ قسه‌ی‌ ناوبراو ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا بووه‌ كه‌ "ده‌وڵه‌ت پێشتر یاساكانی جێبه‌جێ نه‌ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا ده‌ستی داوه‌ته‌ جێبه‌جێكردنیان، هه‌ر بۆیه‌ سێ هه‌زار و 200 مانگرتوو كۆتاییان به‌ مانگرتن هێناوه‌".

عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد له‌ هه‌مان كاتدا ڕه‌وشی گرتووخانه‌كان به‌ره‌و خراپی ده‌چێت و، ڕۆژانه‌ هه‌واڵ له‌باره‌ی پێشێلكاری زۆر بڵاوده‌بێته‌وه‌.

135 جار خوێندراوەتەوە
31/05/2019

بابەتی زیاتر