Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ گوڵی‌ سروشتی‌ رۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان به‌رز راگیرا

په‌یام

رێكخراوێكی‌ بواری‌  ژینگه‌ له‌ رۆژی‌ جیهانی‌ منداڵان (1 ی 6) به‌ شێوازێكی‌ جیاواز ئه‌و یاده‌ به‌رز راده‌گرێت و نزیكه‌ی‌ 200 منداڵی‌ نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ منالاَنی‌ سلێمانی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌ و دیارییان پێشكه‌ش ده‌كات. 

مه‌عروف مه‌جید، سه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ ئاینده‌ بۆ پاراستنی‌ ژینگه‌ وتی‌: سالاَنه‌ له‌م بۆنه‌یه‌دا چه‌ند چالاكییه‌كی‌ تایبه‌تمان به‌ مناڵ و ژینگه‌ ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌مساڵیش به‌ هاوبه‌شی‌ نه‌مامگه‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سروشت و نه‌مامگه‌ی‌ سیروان له‌ گۆپته‌په‌، هه‌ڵمه‌تێكی‌ دابه‌شكردنی‌ 200 گوڵی‌ سروشتی‌ هه‌میشه‌ سه‌وزمان بۆ سه‌رجه‌م منالاَنی‌ نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ منالاَنی‌ دكتۆر جه‌مال له‌شاری‌ سلێمانی‌  كرد به‌ دیاری‌، هه‌ر مناڵێكی‌ نه‌خۆش گوڵێكی‌ پێشكه‌شكرا.

هوتیشی "ئامانجمان له‌و كاره‌ ئاشنا كردنی‌ منالاَنی‌ خۆشه‌ویسته‌ به‌ ژینگه‌ هه‌روه‌ها سوود گه‌یاندن پێیان له‌ڕووی‌ ژینگه‌ و ته‌ندروستی و ده‌رونییه‌وه‌". 

199 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2019

بابەتی زیاتر