Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لووتكه‌ی ئیسلامی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ تاوتوێده‌كات

په‌یام

له‌ لووتكه‌ی ئاسایی ئیسلامی كه‌ له‌ شاری مه‌ككه‌ به‌رێوه‌چوو، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا تاوتوێكران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی 14 هه‌مین لووتكه‌ی ئیسلامیدا هاتووه‌ هه‌ر پێشنیازێك له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین نه‌گونجێت، ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، داواكراوه‌ كه‌ ئیسرائیل به‌ ته‌واوی له‌ به‌رازییه‌كانی جۆلان بكشێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كرا كه‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلانی به‌ سه‌روه‌ری و خاكی ئیسرائیل ناساندووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی مرۆیی موسڵمانانی رۆهینگیا، ئیدانه‌ی ئه‌و سه‌ركوتكارییه‌ كراوه‌ كه‌ موسڵمانانی رۆهینگیا رووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه‌ و داواشكراوه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له‌باره‌ی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ میانمار بكرێت.

هاوكات باس له‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا كراوه‌ و له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دا جێگه‌ی قبوڵ نییه‌.

125 جار خوێندراوەتەوە
01/06/2019

بابەتی زیاتر