Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: لەگەڵ تەقاندنی‌ یەکەم فیشەک لە کەنداو نرخی‌ نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە


په‌یام 

راوێژکاری‌ سەربازیی‌ عەلی‌ خامنەئی‌ ڕابەری‌ باڵای‌ ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا و ئەوروپا  ناتوانن بەرپرسیارێتیی‌ شەڕ هەڵبگرن، چونکە لەگەڵ تەقاندنی‌ یەکەم فیشەک لە کەنداو نرخی‌ نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە.

رەحیم سەفەوی‌ ده‌ڵێت: تەواوی‌ کەشتییە جەنگییەکانی‌ ئەمریکا لە کەنداو و ٢٠ هەزار سەربازیش لە بنکە سەربازییەکانی‌ ئەمریکا لە قەتەر و کوێت و بەحرەین لەنێو بازنەی‌ موشەکەکانی‌ ئێراندان.

ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌: ئێران بەو موشەکانەی‌ کە مەودای‌ دوورییەکەی‌ ٣٠٠ کیلۆمەترە بنکە سەربازییەکانی‌ ئەمریکا دەکاتە ئامانج.

ئاماژەی‌ بەوەش کردووە، تاران ئامادەیە بۆ شەڕ لە دژی‌ ئەمریکا و هێزەکانیشیان بەهێزترینە لە ناوچەکەدا و سەرۆکی‌ ئەمریکاش باش دەزانێت کە لەو جۆرە شەڕانەدا شکست دەهێنێت و، لەڕووی‌ ئابورییەوە تێچوویەکی‌ زۆری‌ دەوێت.

سەفەوی‌ داوای‌ بەستنی‌ هاوپەیمانیی کرد لەگەڵ چەند وڵاتێکی‌ کەنداو و ڕاشیگەیاند، چاودێریی واژۆکردنی‌ ڕێککەوتنی‌ هێرشنەکردنە سەر وڵاتانی‌ کەنداو دەکەن.

1489 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر