Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا: به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته‌ ئاماده‌ی دانوستانین له‌كه‌ڵ ئێران

په‌یام

(مایك پۆمپیۆ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: كۆشكی سپی به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ ئاماده‌یی دانوستانه‌ له‌گه‌ڵ ئێران.

له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییدا له‌گه‌ڵ هاوتا سویسرییه‌كه‌ی له‌و وڵاته‌، پۆمپیۆ وتی: به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته‌ ئاماده‌ین بچینه‌ نێو دانوستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تاران‌و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی كۆببینه‌وه‌. 

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، پۆمپیۆ وتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به‌ چالاكییه‌كانی مه‌ترسیداره‌كانی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت.

دوابه‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران‌و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك‌و سه‌پاندنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا، ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ ئاڵۆزییه‌كانی نێوان واشنتۆن‌و تاران زیاتر ده‌بێت.

233 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر