Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی مه‌ترسیداری ڕاگه‌یاند

په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكی ساخته‌كاری‌ ڕاگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كان و داموده‌زگا حیزبییه‌كان له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، كاری ساخته‌كردنی‌ به‌ڵگه‌نامه‌یان كردووه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا عه‌مید ئاسۆ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بانده‌كه‌ی‌ به‌ مه‌ترسیدار وه‌سفكرد و، ڕایگه‌یاند: بانده‌كه‌ به‌ ناوی فڕۆكه‌خانه‌ و حیزبه‌كانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دادگا و بانكه‌كان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق و داعش و حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ندینی‌ دیكه‌وه‌، به‌ڵگه‌نامه‌یان ساخته‌ كردووه‌.

عه‌مید ئاسۆ ته‌ها وتیشی: نزیكه‌ی دوو مانگه‌ چاودێرییان ده‌كه‌ین، بانده‌كه‌ خه‌ڵكی سلێمانین و دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌، له‌ ئێستاشدا ته‌نها دوو كه‌س ده‌ستگیر كراون، ڕه‌نگه‌ له‌ داهاتوودا فه‌رمانی گرتن بۆ كه‌سی تریش ده‌ربچێت.

419 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر