Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌گه‌ر جه‌نگ له‌نێوان چین و ئه‌مریكا هه‌ڵبگیرسێت وێرانكه‌ر ده‌بێت

په‌یام

وه‌زیری به‌رگریی چین رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر جه‌نگ له‌نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا هه‌ڵبگیرسێت، وێرانكه‌ر ده‌بێت.

وی فینگ خێ، وه‌زیری به‌رگریی چین ره‌خنه‌ی توندی له‌و پشتیوانییه‌ی ئه‌مریكا گرت كه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیی تایوان له‌ روباری چینی باشور ده‌ریبڕیووه‌ و وتی‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌سه‌ر دۆسیه‌ بازرگانییه‌كان شه‌ڕ هه‌ڵگیرسێنێت، ئه‌وا چین تا كۆتایی ده‌جه‌نگێت.

وه‌زیری به‌رگریی چین وتیشی ده‌بێت چین یه‌كبگرێته‌وه‌ و هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت تایوان له‌ چین جیا بكاته‌وه‌، ئه‌وا سه‌ربازانی چین جگه‌ له‌ شه‌ڕكردن له‌پێناو یه‌كپارچه‌یی نیشتمان، هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری به‌رگریی چین له‌كاتێكدایه‌ سه‌ره‌رای پشتیوانیكردنی ئه‌مریكا له‌ سه‌ربه‌خۆیی تایوان، گرژییه‌ ئابوری و بازرگانییه‌كانی نێوان په‌ككین و واشنتن له‌ هه‌ڵكشاندایه‌.

608 جار خوێندراوەتەوە
02/06/2019

بابەتی زیاتر