Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ 17 هه‌زار دۆنم زه‌وی سوتاون

په‌یام

له‌ مانگی ئایاردا به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه‌ (17) هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌ پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ سوتاون.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند تاوه‌كو ئێستا (210) روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆمار كراون كه‌ (15) روداویان ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ست بون و بونه‌ته‌ هۆی گڕگرتن و سوتانی (17) هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌ چوار پارێزگای عێراق.

لیوا كازم سه‌لمان وتیشی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی رێگرییان كردوه‌ له‌ گڕگرتن و سوتانی (425) هه‌زار زه‌وی دیكه‌ له‌ سنوری ئه‌و پارێزگایانه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا زیاترله‌ پێنج هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و ده‌غڵ و دانی جوتیارانی كورد له‌ پارێزگای كه‌ركوك و خانه‌قین سوتان و زیانێكی زۆر به‌ر جوتیارانانی كورد كه‌وتووه‌.

147 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2019

بابەتی زیاتر