Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قوباد تاڵه‌بانی داوا له‌ پارتی و یه‌كێتی ده‌كات ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی نوێ بڕه‌خسێنن

په‌یام

قوباد تاڵه‌بانی داوا له‌ پارتی و یه‌كێتی ده‌كات ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی خێراو نوێ بڕه‌خسێنن بۆ پێكهاتن و تێپه‌ڕاندنی تارمایی لێكترازان  و پارتی‌ دیموكراتیش بریاریدا شه‌ڕی راگه‌یاندن دژ به‌ یه‌كێتی‌ رابگرێـت.

قوباد تاڵه‌بانی به‌بۆنه‌ی‌ هاتنی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زانی‌ پیرۆزه‌وه‌ په‌یامێكی بلاَوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند جه‌ژن ده‌رفه‌تێكی زێڕینه‌ بۆ لێبوورده‌یی و به‌رقه‌راركردنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و پارتی به‌ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕۆن خه‌ریكه‌ خۆشی و شادی جه‌ژن له‌ گه‌له‌كه‌مان تێكبده‌ن.

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت هێز له‌ پێكهاتندایه‌ نه‌ك له‌شه‌ڕه‌ لێدوان و قوڵكردنی زیاتری ناكۆكییه‌كان و ده‌شڵێت: خه‌ڵكی ئێمه‌ وه‌ڕه‌س بوون له‌ ململانێ، بێزارن له‌ شه‌ڕه‌ قسه‌ و پاڵه‌وانبازی، یه‌كێتی و پارتی و حیزبه‌ كوردییه‌كانی دیكه‌ شه‌ڕ و ئاشتی، ناكۆكی و كاری پێكه‌وه‌ییان وه‌ك یه‌ك ئه‌زموون كردووه‌.

ئه‌و په‌یامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی‌ له‌ كاتێكدایه‌ به‌ بریاری مه‌سعود بارزانی‌ پارتی‌ بریاریداوه‌ شه‌ری راگه‌یاندنی‌ دژ به‌ یه‌كێتی‌ رابگیرێـت.

214 جار خوێندراوەتەوە
03/06/2019

بابەتی زیاتر