Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژندا له‌ به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی‌ دا، هه‌شت سه‌رباز كوژران و بریندار بوون

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ جه‌ژندا له‌ به‌غدا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕووی‌ دا و، به‌هۆیه‌وه‌ هه‌شت سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیش ده‌ڵێت: سێ‌ تیرۆریستیان كوشتووه‌.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه‌ "له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له‌ ناوچه‌ی تارمیه‌ی باكووری به‌غدا، بۆمبێكی‌ چێندراو به‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ لیوای‌ 59ی‌ سوپای‌ عێراقدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی "له‌و ڕووداوه‌دا چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، چواری دیكه‌ش بریندار بوون".

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ده‌ڵێت: له‌و ناوچه‌یه‌ی‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ڕووی‌ داوه‌، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كان و سوپا ڕووی‌ داوه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا: هێزه‌ عێراقییه‌كان توانیویانه‌ سێ تیرۆریست بكوژن.

139 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2019

بابەتی زیاتر