Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆغان: "هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگریی‌ ئێس 400 نه‌گۆڕه‌ و، لێی‌ پاشگه‌ز نابنه‌وه‌"

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ڕایگه‌یاند: هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگریی‌ ئێس 400 نه‌گۆڕه‌ و، لێی‌ پاشگه‌ز نابنه‌وه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری‌ توركیا، دوای ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن له‌ مزگه‌وتی گه‌وره‌ی چامڵجا له‌ ئیسته‌نبووڵ و جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ هاووڵاتییان، له‌ وه‌ڵامی‌ ڕۆژنامه‌نووساندا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "له‌باره‌ی سیستمی‌ به‌رگریی‌ ئێس400ـه‌وه‌ ڕێككه‌وتننامه‌یان هه‌یه‌ و هه‌ڵوێستیان نه‌گۆڕه‌ و پاشگه‌ز نابنه‌وه‌".

له‌باره‌ی‌ كڕینی‌ سیستمی‌ به‌رگریی‌ پاتریۆتی‌ ئه‌مریكیشه‌وه‌ وتی‌ "ده‌توانین له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌نگاو بنێین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵوێستێكی‌ ئه‌رێنی نییه‌".

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "بازرگانیی نێوده‌وڵه‌تی‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بێت، ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ، ئێمه‌ ناچار نین هیچ شتێك بكڕین".

سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ سووریاش سه‌رۆككۆماری‌ توركیا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكانی ڕووسیا و ئه‌مریكا تاوتوێی ڕه‌وشی ئیدلبیان كردووه‌.

ئه‌ردۆخان دووپاتی‌ كرده‌وه‌ "سه‌باره‌ت به‌ دۆخی‌ سووریا و ئیدلب گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ن و، هه‌ستیارییشیان له‌باره‌ی‌ مه‌نبج و و ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه‌ نه‌گۆڕاوه‌".

171 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2019

بابەتی زیاتر