Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هێرشێكی‌ چه‌كداریدا له‌ ئوسترالیا، چوار كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.

له‌ هێرشێكی‌ چه‌كداریدا له‌ ئوسترالیا، چوار كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون. پۆلیس ده‌ڵێت: ڕووداوه‌كه‌ تیرۆریستی‌ نه‌بووه‌.

له‌ ئوتێلێكی‌ شاری‌ داروین كه‌ ده‌كه‌وێته‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ باكووری‌ ئوسترالیا، چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی‌ گوللـه‌ی‌ له‌ خه‌ڵكی‌ ناو ئوتێله‌كه‌ كردووه‌.

پۆلیسی‌ ئوسترالیا ده‌ڵێت، له‌ ڕووداوه‌كه‌دا به‌ لای‌ كه‌وه‌ چوار كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندار بوون.

پاش گه‌مارۆدانی‌ چه‌كداره‌كه‌ له‌ ناوه‌ندی‌ شاری‌ داروین، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ئوسترالیا ده‌ڵێت: هێرشه‌كه‌ تیرۆریستی‌ نه‌بووه‌ و، پۆلیسیش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ته‌نیا ئه‌و كاره‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌.

كه‌ناڵی‌ ئه‌ی‌ بی‌ سی‌ له‌باره‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ هێرشبه‌ره‌كه‌وه‌ بڵاوی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ پیاوێكی‌ سپیپێستی‌ 45 ساڵه‌یه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌ زیندان ئازاد كراوه‌".

كوشتنی‌ به‌كۆمه‌ڵ له‌ ئوسترالیا به‌ ڕووداوێكی‌ ده‌گمه‌ن ناوده‌برێت. 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ ساڵی‌ 1994، له‌ دوورگه‌ی‌ تاسمانیی‌ ئوسترالیا هێرشێكی‌ چه‌كداری‌ ئه‌نجام درا كه‌ تێیدا 35 كه‌س كوژران.

245 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2019

بابەتی زیاتر