Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی‌ كوردستان، پێشوازیی له‌ میوانانی‌ جه‌ژن كرد.

به‌ مه‌به‌ستی‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زان، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان، له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر، به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی و چاودێری و به‌دواداچوون و، به‌رپرسانی‌ هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی‌ (3)ی‌ هه‌ولێر و (11)ی‌ ده‌وروبه‌ری هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، پێشوازیی له‌ جه‌ماوه‌ری‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری‌ كرد.

له‌ ته‌واوی‌ دیداره‌كاندا مامۆستا عه‌لی‌ باپیر سه‌ره‌ڕای‌ جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌ له‌ میوانه‌كان، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گیانی‌ برایه‌تی ‌و ته‌بایی ‌و پێكه‌وه‌ژیانی‌ هه‌موولایه‌ك كرده‌وه‌.

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ هیوای‌ خواست ئه‌م جه‌ژنی‌ ڕه‌مه‌زانه‌ ببێته‌ مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان به‌ تایبه‌تی ‌و، عێراق به‌ گشتی.

لای‌ خۆیشیانه‌وه‌ هاووڵاتیان له‌گه‌ڵ جه‌ژنه‌پیرۆزه‌ی‌ گه‌رم له‌ ئه‌میر و به‌رپرسانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، جه‌ختیان له‌ ڕۆڵی‌ ئه‌رێنی‌ و گرنگی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌ هه‌رێمدا كرده‌وه‌ و، پاڵپشتیی‌ به‌رده‌وامی‌ حیزبه‌كه‌یان بۆ ماف و داواكارییه‌كانی‌ خه‌ڵك به‌رز نرخاند.

311 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2019

بابەتی زیاتر