Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌پێی پێشبینییه‌كان شه‌پۆلێكی گه‌رما ڕوو له‌ عێراق ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما نیوه‌ی پله‌ی كوڵان تێپه‌ڕده‌كات.

مه‌حمود عه‌بدولـله‌تیف سه‌رۆكی ده‌زگای كه‌شناسیی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كان له‌ كۆتایی هه‌فته‌دا پله‌كانی گه‌رما له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق به‌ شێوه‌یه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا 51 پله‌ی سه‌دی تۆمارده‌كات.

سه‌رۆكی ده‌زگای كه‌شناسیی عێراق وتیشی: به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق پله‌كانی گه‌رما له‌ نێوان 48 بۆ 50 پله‌ ده‌بێت و، هۆكاره‌كه‌شی هاتنی ئه‌و نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆ گه‌رما وه‌رزییه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی به‌ درێژایی وه‌رزی هاوین له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت.

مه‌حمود عه‌بدوله‌تیف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ڕۆژانی حه‌وت و هه‌شتی ئه‌م مانگه‌، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له‌ خوارووی عێراق تۆمارده‌كرێت كه‌ 51 پله‌ی سه‌دییه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ سالانی رابردوو بارینی باران بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر درێژه‌ی كێشا و تا نیوه‌ی مانگی نیسان به‌ شێوه‌ی پچڕ پچڕ باران ده‌باری، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رما دروستكردو به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو پله‌كانی گه‌رما نزمتر بوون.

593 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2019

بابەتی زیاتر