Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ هێرشێكی‌ چه‌كداریدا له‌ شاری ته‌رابلوسی‌ لوبنان، چوار كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژران.

سوپای لوبنان ڕایگه‌یاند: تیرۆریستێك به‌ ناوی‌ عه‌بدولڕه‌حمان مه‌بسوت له‌ به‌رده‌م هۆبه‌ی بانكی لوبنان له‌ ته‌رابلوس، ته‌قه‌ی له‌ ئۆتۆمبێلێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كردووه‌ و هه‌ڵاتووه‌.

دواتریش هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دوای هێرشبه‌ره‌كه‌ كه‌وتوون و، پێكدادان ڕووی داوه‌، له‌ ئاكامدا چوار كارمه‌ندی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون كه‌ یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ر بووه‌ و، چواری دیكه‌یش بریندار بوون.

له‌ ڕاگه‌یاندراوی‌ سوپای لوبناندا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ دواتر تیرۆریسته‌كه‌ ئه‌و بۆمبه‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌خۆی به‌ستبوو.

میدیاكانی لوبنان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن كه‌ ئه‌و تیرۆریسته‌ ماوه‌یه‌ك چووه‌ته‌ ڕیزه‌كانی داعش له‌ سووریا و، پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ لوبنان.

148 جار خوێندراوەتەوە
04/06/2019

بابەتی زیاتر