Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژن له‌ ئێران به‌رێوه‌چوو


ئه‌مڕۆ له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران و چه‌ند وڵاتێكی تر یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن به‌رێوه‌چوو.
له‌ ئێران عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی وتاری جه‌ژنی پێشكه‌شكرد و ره‌خنه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا گرت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و به‌ "خیانه‌تكردن له‌ ئومه‌ی ئیسلامی" ناویبرد.
له‌ رێوڕه‌سمی نوێژی جه‌ژندا كه‌ له‌ مزگه‌وتی ئیمام خومه‌ینی به‌ڕێوه‌چوو خامنه‌یی له‌ وتارێكدا باسی "پلانی سه‌ده‌"ی كرد كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئاشكرا ده‌كرێت و، تایبه‌ته‌ به‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئیسرائیل - فه‌ڵه‌ستین .
ڕێبه‌ری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای‌ موسڵمانان,  موسڵمانان پێویسته‌ یه‌كریز بن به‌رانبه‌ر به‌ دوژمنانی ئیسلام.
خامنه‌یی ره‌خنه‌ی توندی له‌و وڵاتانه‌ گرت كه‌ هاوكاری ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی جوله‌كه‌ ده‌كه‌ن دژ به‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌و وتی، بۆچی ده‌بێت وڵاتێكی موسڵمان ، موسڵمانانی یه‌مه‌ن به‌ بۆردومانی‌ فڕۆكه‌كانی‌ بكوژێت، یان دوو گروپی موسڵمان له‌ لیبیا دژی یه‌كتر بوه‌ستنه‌وه‌.
ڕێبه‌ری ئێران وتی كێشه‌ی فه‌له‌ستین گرنگترین دۆسیه‌ی ئومه‌تی ئیسلامه‌ و وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
خامنه‌یی له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌یه‌دا چه‌كێكی ڕووسی قه‌ناسی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌رگریكردن له‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ره‌كیه‌كان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئاڵۆزی و ناكۆكییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران به‌ قۆناغێكی مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕ ده‌بێت ڕۆژانه‌ لێپرسراوانی باڵای هه‌ردوولا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ یه‌كتری ده‌كه‌ن و، ئۆباڵی نائارامییه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی یه‌كتر.



239 جار خوێندراوەتەوە
05/06/2019

بابەتی زیاتر