Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نرخی نه‌وت له‌ دابه‌زین به‌رده‌وامه‌


نرخی نه‌وتی له‌ بازاڕی جیهانییدا دابه‌زین به‌خۆوه‌ ده‌بینێت.
به‌پێی دوایین گۆڕانكاری له‌ بازاڕی نێوده‌وڵه‌تییدا، به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 60 دۆلار و 80 سه‌نت دابه‌زی، له‌كاتێكدا ڕۆژی ڕابردوو 62 و دۆلار 81 سه‌نتی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ریه‌ك له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی نه‌وتی كۆگاكراوی ئه‌مریكا و لێدوانێكی سه‌رۆكی كۆمپانیای ڕووس نه‌فتی ڕووسی كاری‌ له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت كردووه‌.
(ئیگۆر سیچن) سه‌رۆكی كۆمپانیای ڕووس نه‌فتی ڕووسی ئاشكرای‌ كرد كه‌ ڕووس نه‌فت داوای قه‌ره‌بوو له‌ مۆسكۆ ده‌كات ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م بدات، (ئیگۆر) وتیشی: پێویسته‌ ڕووسیا هه‌ر چۆنێك ده‌یه‌وێ نه‌وت به‌رهه‌م بهێنێت.
ئه‌مه‌و بڕیاره‌ ئۆپیك‌و وڵاتانی به‌رهه‌مێنی نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌، له‌م مانگه‌، یان له‌ مانگی ته‌ممووزی داهاتوودا بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌، یاخود كۆتاییهێنان به‌ ڕێكه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌م بده‌ن.


418 جار خوێندراوەتەوە
05/06/2019

بابەتی زیاتر