Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كه‌ركوك.. له‌ دوێنێوه‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار دۆنم زه‌وی‌ كشتوكاڵی‌ سوتاون


په‌یام

جارێكی تر ده‌غڵودانی جوتیارانی كورد له‌ سنوری ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ئاگری تێبه‌ردرایه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش زیاتر له‌ 150 دۆنم به‌رهه‌می  جوتیارانی له‌ پارێزگای كه‌ركوك سوتا.
په‌یامنێری په‌یام ڕایگه‌یاند، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ ده‌غڵودانی جوتیارانی گوندی زه‌نقه‌ری كاكه‌یی نشین له‌ سنوری قه‌زای داقوق كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 150 دۆنم ده‌غڵودانی جوتیاران سوتاوه‌.
هاوكات هه‌ر به‌یانی ئه‌مڕۆ  له‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی جووتیارانی كورد له‌ سنووری پردێ ئاگر به‌ردراوه‌ و رووبه‌رێكی زۆر له‌ گه‌نم و جۆی جووتیاران سووتاون.
به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ گونده‌كانی "سه‌ربیر، دارمان و چیای چه‌رمووكی له‌ سنووری شارۆچكه‌ی پردێ به‌ رووبه‌ری زیاتر له‌ 500 دۆنم زه‌وی سووتێندراون.
له‌شه‌وی رابردووه‌وه‌ تا  دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی دوو هه‌زار دۆنم زه‌وی به‌رهه‌می كشتوكاڵی گه‌نم و جۆ له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووك سووتێندراوه‌.
به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی به‌رگریی شارستانیی عێراق، له‌مساڵدا 210 رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ و سوتانی ده‌غڵودانی جوتیاران تۆماركراون، كه‌ 15یان به‌ ئه‌نقه‌ست بووه‌ و به‌هۆیانه‌وه‌ 450 هه‌زار دۆنم زه‌وی سوتاوه‌.
به‌پێی ئاماره‌كان، زۆرترین ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بووه‌، كه‌ 180 رووداو بووه‌، دوای ئه‌ویش كه‌ركوك دێت كه‌ 39 حاڵه‌ت بووه‌ و له‌ پارێزگای نه‌ینه‌واش 31 ڕووداو و له‌ پارێزگای دیاله‌ش 23 ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ هه‌بووه‌.


259 جار خوێندراوەتەوە
05/06/2019

بابەتی زیاتر