Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەندێك لە خۆراكە تەندروستەكان له‌ ژه‌مه‌كاندا سودیان لێوه‌ربگره‌


په‌یام 


ئەوە ئاشكرایە كە خۆراك كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، بۆیە پسپۆڕانی بواری خۆراك و تەندروستی، هەمیشە رێنمایی خەڵكی دەكەن تا دەكرێت خۆیان لە خۆراكی زیانمەند بپارێزن و گرنگی بەو خۆراكانە بدەن كە سەلامەتن و بۆ تەندروستی بەسوود و كاریگەرن.

 
لێرەدا ئاماژە بە ناوی هەندێك لەو خۆراكانە دەكەین، كه‌ لە لیستی خۆراكە زۆر تەندروستەكاندا هەژماركراون و پێویستە رۆژانە سوودیان لێوەربگیرێت.

لە گرنگترین ئەو خۆراكانەش بریتین لە:

1. بادام.. یاریدەی دابەزاندنی كۆلیسترۆل دەدات، بە باشتر چەرەز دادەنرێت بۆ دەوڵەمەندی بە ریشاڵە خۆراكییەكان.
2. گوێزی برازیلی..  بە باشترین جۆری گوێز دادانرێت لە جیهاندا، لە هەندێك شوێن پێیدەڵێن (كەستانە)، دەوڵەمەندە بە پرۆتین و سەرچاوەیەكی زۆر باشی ڤایتامین (B1) و (A) و كانزاكانی وەك (مەگنیسیۆم و زینك)ە.

3. نیسك.. خۆراكێكی زۆر بەسودە، بۆ تەندروستی بەگشتیی و وزە بە جەستە دەبەخشێت.
4. شوفان.. دەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن، دەوڵەمەندە بە ڤایتامین (B) ەكان و ئۆمێگا 3 و ریشاڵە خۆراكییەكان.

5. برۆكلی.. بەیەكێك لە باشترین سەوزەكان دادەنرێت، چونكە دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان، پۆتاسیۆم، ڤایتامین (C)و بێتاكارۆتین و ئەنتی ئۆكسیدانت، خواردنی 100 گرام برۆكلی بڕی پێویستی ڕۆژانەی ڤایتامین (C) بە جەستە دەبەخشێت، بەڕێژەی % 150 هەروەها دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی مەترسییەكانی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرە.

6. سێو.. بەتایبەت سێوی سەوز، سەرچاوەیەكی گرنگی دژەئۆكسانەكانە، بۆتەندروستی زۆر بەسودە.

7. كاهوو.. سەرچاوەیەكی باشی ڤایتامین (C) یەو بۆ تەندروستی و پاراستنی جەستە لە نەخۆشی بەسوودە.

8. ئەڤۆكادۆ.. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی چەورییە تەندروستەكان و ڤایتامینەكانی (B ) و( K) و (E ) و هەروەها رێژەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخشی ناوخوێن دادەبەزێنێت.

9. هێلكە.. بەیەكێك لەسەرچاوە گرنگەكانی پرۆتین دادەنرێت، هەروەها چەند ڤایتامینێكی تێدایە وەك (B12 ،B2 ) كەگرنگن بۆ پێدانی وزە بەجەستە و هەروەها بۆ خانەكانی خرۆكەسوورەكانی خوێن.

10. په‌تاته‌.. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ریشاڵەكان و ڤایتامینێكانی (A، C ، B6) و هه‌روها کانزاکانی وه‌ک (ئاسن و کالسیۆم)ه‌، بۆ ته‌ندروستی زۆر به‌سووده‌.

 
ئەمانە هەندێكبوون لە باشترین خۆراكە تەندروستەكان، بەڵام ئەوەی پێویستە بزانرێت ئەوەیە كە دەبێت هەمیشە هاوسەنگی هەبێت لە بڕو جۆری خۆراكەكاندا، نابێت بە زۆری یەك جۆر بخورێت و ئەوانی تر لەبیر بكرێن، وە نابێت بڕێكی زۆر لە خۆراكێك لە ژەمەكاندا هەبیت و خۆراكەكانی تر زۆر كەم هەبن، واتە راگرتنی بڵانس لە هەموو ژەمەخۆراكیەكاندا زۆر گرنگە بۆتەندروستی لەهەموو لایەنەكانەوە.

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین وه‌رگیراوه‌ .. 


له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین وه‌رگیراوه‌ ..

 

347 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر