Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاتووچۆی سلێمانی خاوەن ماتۆڕەکان ئاگادار دەکاتەوە



 په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، ئاگادارییەکی لەبارەی ماتۆڕسکیل و بە تایبەت ئەو ماتۆڕسکیلانەی خواردن دەگەیەننە کڕیارەکانیان، بڵاوکردەوەو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن:" بەداخەوە لە دوو رووداوی جیاوازدا لە رۆژانی یەکەم و دووەمی جەژندا، دوو گەنج بە رووداوی ماتۆڕ گیانیان لەدەستداوە و دوانی تریش برینداربوون".


 لە راگەیندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانیدا ئه‌وه‌ش هاتووە:"داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست بەگشتیی و بەتایبەتیش دایک و باوکان دەکەین، چاودێری رۆڵەکانیان بکەن و رێگە نەدەن ئەو جۆرە ماتۆڕانەی کە هیچ مەرجێکی سەلامەتییان تێدا نییە، بەکار بهێنن".

هاتووچۆی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن:" بۆ رێگریکردن لەو رووداوانە لێپرسینەوە و دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکان زیاتر دەکەین تاکو  دوچاری زیانی گیانی و ماڵی نەبن".


دەقی راگەیندراوەکەی هاتووچۆی سلێمانی

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانیەوە

تایبەت بە ماتۆرسکیل و ئەو خواردنگانەی لە رێگەی ماتۆرسکیلەوە خواردن دەگەیەننە کریارەکانیان

لە ڕابوردودا و چەندینجار هۆشداریمانداوە لەو مەترسیانەی ڕوبەڕوی ماتۆڕسوارەکان و سەرنشینی ماتۆڕەکان دەبێتەوە ، بەداخەوە لە دوو ڕوداوی جیاوازدا لە ڕۆژانی یەکەم ودووەمی جەژندا دوو گەنج بەڕوداوی ماتۆڕ گیانیان لەدەستداوەو دوانی تریش بریندار بوون.

لەکاتێکدا پرسەو هاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری قوربانیەکان ڕادەگەیەنین داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست بەگشتی و بەتایبەتیش باوکان و دایکان دەکەین چاودێری ڕۆڵەکانیان بکەن و ڕێگە نەدەن ئەوجۆرە ماتۆڕانەی لەبەرنەبوونی هیچ مەرجێکی سەلامەتی تۆمارنەکراون و ماتۆڕ سوارەکانیش مۆڵەتی لێخوڕینیان نیە ماتۆڕ بەکار بهێنن چونکە ئێمە بۆ ڕێگریکردن لەو ڕوداوانە لێپرسینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکان زیاتر دەکەین با دوچاری زیانی گیانی و ماڵی نەبن،

لەهەمانکاتدا ئەو ماتۆڕ سوارانەش ئاگادار دەکەینەوە کە ماتۆڕەکانیان یاسایین و مۆڵەتیان هەیە دووربکەونەوە لە سەرکێشی و بەدەنگی ماتۆڕەکانیان هاوڵاتیان بێزار نەکەن ، داواش لە هەموو چێشتخانەو خواردنگەکان دەکەین کە ماتۆڕیان بۆ گەیاندنی خواردن بۆ کڕیارەکانیان هەیە ماتۆڕەکانیان پابەند بن بە ڕێنماییەکانی هاتوچۆوە چونکە لێپرسینەوە لەوانیش دەکرێت

داوا لە هەموو هێزە ئەمنیەکانیش دەکەین هاوکاری ئەفسەران و کارمەندانی هاتوچۆ بکەن لە دەستبەسەردا گرتنی ماتۆڕە سەڕپێچیکارەکان.

465 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر