Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی هه‌ڵوێستی له‌ باره‌ی به‌شداریكردنیان له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم راگه‌یاند

په‌یام ـ سلێمانی


ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی یه‌كێتی، لێدوانی وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌ی سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردن له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، بڵاوكرده‌وه‌.

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا، ماڵپه‌ڕی (PUKmedia) لێدوانێكی وته‌بێژی ئه‌و حزبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌:" وته‌بێژی یه‌كێتی له‌باره‌ی به‌شداری كردنی یه‌كێتی له‌مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم رایگه‌یاند:" ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ پارتی".

 له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی، رایده‌گه‌یه‌نێت:" هێشتا كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌ ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداری مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات یاخود نا، بۆیه‌ نیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن براده‌رانی پارتییه‌وه‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.

 سه‌باره‌ت به‌شداری دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، جێگری دووه‌می سكرتێری گشتییه‌ له‌ مه‌راسیمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمدا به‌شدار ده‌بێت یاخود نا، وته‌بێژی یه‌كێتی ده‌ڵێت: د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح خۆی ئازاده‌ له‌ شداریكردن یان نه‌كردنی له‌و مه‌راسیمه‌دا. 



6517 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر