Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. رۆژی دووشەممە بەرزترین پلەی گەرما لە مانگی حوزەیران تۆماردەكرێت

په‌یام

مەحمود عەبدوللـەتیف سەرۆكی كەشناسان و بەڕێوەبەری ژینگە لە دەزگای گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگه‌یاند: دووشەممەی داهاتوو، بەرزترین پلەی گەرما لە مانگی حوزەیران تۆمار دەكرێت، كەشناسیی هەرێمیش پێشبینی دەكات سبەی پلەكانی گەرم نزم ببنەوە. 

به‌رپرسه‌كه‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی دەكات، ڕۆژی دووشەممە به‌رزترین پلەی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور تۆمار بكرێت، بە جۆرێك چاوەڕوان دەكرێت لە خانەقین و بەسرە و عەممار بگەنە (51-52) پلە.

كەشناسی هەرێمیش پێشبینی پلەكانی گەرمای سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، پلەكانی گەرما دادەبەزن، لە هەولێر 40 پلە و سلێمانی 38 پلە و دهۆك 38 پلە و كەركوك 42 پلە دەبن، لە كاتێكدا لەمڕۆ و دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەند پلەیەك لەمانە بەرزتر تۆمار كراون.  

دوێنێ‌ چوارشەممەش، بەرزترین پلەی گەرما لە بەغدای پایتەخت گەیشتە 47 پلە و لە شاری بەسرەش 49 پلەی سەدی تۆمار كرا.

618 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر