Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تەندروستی سودان: لە رووداوەكانی رۆژانی رابردوودا 46 كەس كوژراون

په‌یام

وەزارەتی تەندروستیی سودان، رەتیكرده‌وه‌ زیاترلە 100 كەس لە رووداوەكانی رۆژانی رابردوودا، كوژرابن‌. بەهۆی ناجێگیریی دۆخی ئەمنیی سۆدانیشه‌وه‌، نەتەوەیەكگرتووەكان بەشێك لە كارمەندەكانی له‌و وڵاته‌ دەكشێنێتەوە.

سلێمان عەبدولجەبار بریكاری وەزیری تەندروستیی سودان، به‌ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی وڵاتەكەی راگه‌یاند: لە رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی خەرتومی پایتەختدا، زیاترلە 100 كەس نه‌كوژراون به‌ڵكو لەو ڕووداوانەدا 46 كەس كوژراون. 

پێشتر تیمە فریاگوزارییەكانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سودان بڵاویان كردەوە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانی چەند رۆژی رابردووی سودانەوە، زیاترله‌ 100 كه‌س كوژراون.

لەلایەكی ترەوە، ئیری كانكۆ وتەبێژ بەناوی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: بەشێوەیەكی كاتیی به‌شێك له‌ كارمەندەكانیان لە سودان، دەكشێننەوە، بەڵام كارەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سودان راناگێرێت.

125 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر