Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: پارتی به‌وه‌ زاڵبووه‌ بازرگانی به‌ گوتاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ده‌كات

په‌یام

به‌ بۆچوونی هۆشیار عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عێراق، پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌وه‌ زاڵبووه‌ كه‌ له‌سه‌ر حسابی حزبه‌كانی تر بازرگانی به‌ گوتاری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ده‌كات. 

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌تویتێكدا نوسیویه‌تی "ئەوەی پارتی زاڵکردووە هەر پارە و نەوت نییە، هۆی سەرەکی ئەو گوتارە نەژادییەیە کە لەسەر حسابی حزبەکانیتر بازرگانی پێوە دەکات".

ئه‌وه‌شی نوسیوه‌، پارتی "له‌ شه‌نگال ده‌كشێته‌وه‌ كوردایه‌تییه‌، هی خه‌ڵكیتر خیانه‌ته‌، ریفراندۆم بۆ ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ به‌ڵام لێكه‌وته‌كانی خیانه‌تن".
 
هۆشیار عه‌بدوڵڵا بۆچوونیوایه‌ "چارە ته‌قلیدی پارتی نییە، بەڵکو گوتارێکی نوێی نیشتیمانی مرۆڤدۆستە"!

407 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر