Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا ئیدانه‌ی كوشتنی هاولاَتیانی‌ مه‌ده‌نی له‌ سودان ده‌كات

په‌یام

پۆلیسی سوودان هه‌وڵی رفاندنی عومه‌ر به‌شیری سه‌رۆكی پێشوی ئه‌و ولاَته‌ له‌ زیندان ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئه‌مریكاش ئیدانه‌ی كوشتنی هاولاَتیانی‌ مه‌ده‌نی سودان ده‌كات.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئیدانه‌ی كوشتنی كه‌سانی مه‌ده‌نی كرد له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی سودان و داوای كرد كه‌ ئیداره‌ی سوودان راده‌ستی ئیراده‌ی مه‌ده‌نی بكرێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ مۆرگان ئۆرتاگوس له‌سه‌ر توندوتیژییه‌كانی سوودان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌، ئه‌مریكا ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ر مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كات له‌ سوودان و سه‌ره‌خۆشی له‌ ته‌واوی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان ده‌كات.

هاوكات پۆلیسی سوودان ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد له‌لایه‌ن كه‌سانی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌ هه‌وڵی رفاندنی‌ عومه‌ر به‌شیری سه‌رۆكی پێشوی ئه‌و ولاَته‌ دراوه‌ له‌ زیندان.

106 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر