Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا.. داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌رچوون له‌ ئه‌وروپا ده‌كرێت

په‌یام

ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینكراوی به‌ریتانی داوای دوباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌رچونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌ورپا ده‌كه‌ن.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ 122 ئه‌فسه‌ری خانه‌نشینكراوی به‌ریتانیا له‌ یاداشتێكدا داوای دوباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌رچونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن هاوڕێیه‌تی و ئاشتی بلۆكی ئه‌وروپا به‌ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌و ژماره‌ ئه‌فسه‌ره‌ خانه‌نشینه‌ ده‌ڵێن ئه‌و ئاشتییه‌ی كه‌ له‌ساڵی 1945 ه‌وه‌ باڵی به‌سه‌ر ئه‌وروپادا كێشاوه‌ به‌هۆی برێگزته‌وه‌ بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و بێبه‌ها بكرێت. 

به‌هۆی شكستی گه‌شتن به‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پرسی برێگزت، تێریزامه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه‌ و چه‌ندیدن كاندیدی دیكه‌ له‌پارتی پارێزگاران ركابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌ ده‌ستی هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه‌ و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و ولاَته‌.

258 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر