Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا.. به‌هۆی كوشتنی 85 نه‌خۆش، په‌رستارێك به‌ هه‌تاهه‌تایی زیندانیی ده‌كرێت

په‌یام

دادگایه‌كی ئه‌ڵمانیا به‌ تۆمه‌تی كوشتنی 85 نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و ولاَته‌، سزای زینیدانیكردنی‌ هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر په‌رستارێكدا سه‌پاند.

دادگای پارێزگای ئۆڵده‌نبێرگ-ی ئه‌ڵمانیا به‌ تۆمه‌تی كوشتنی 85 نه‌خۆش له‌ دوو نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌ماڵمانیا بڕیاریدا هه‌تا له‌ ژیاندا مابێت نیه‌لس هۆگڵی په‌رستار، زیندانی بكرێت. 

سه‌رۆكی دادگا، كه‌ بریاری دادگای راگه‌یاند ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌و په‌رستاره‌ ئه‌نجامیداوه‌ به‌ عه‌قڵی كه‌سدا نایه‌ت و به‌هۆی كوشتنی 85 نه‌خۆشه‌وه‌ تا له‌ ژیاندا مابێت له‌ زینداندا ده‌بێت.

هاوكات پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و په‌رستاره‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ كوشتنی‌ 200 نه‌خۆش، به‌لاَم به‌هۆی ده‌ستنه‌كه‌وتنی زانیاریی له‌سه‌ر ته‌رم و لاشه‌ی قوربانییه‌كان ته‌نها به‌ تۆمه‌تی كوشتنی (85) كه‌س له‌ لایه‌ن دادگای ئه‌ڵمانیاوه‌ سزا دراوه‌.

627 جار خوێندراوەتەوە
06/06/2019

بابەتی زیاتر