Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی پێكده‌هێنێت



په‌یام

یه‌كێتی نیشتیمانی‌ كوردستان بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی پێكده‌هێنێت و هاوكات مه‌رجی هه‌یه‌ بۆ به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پرسه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ به‌ هه‌نگاوه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی.

 رۆژی رابردوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبووه‌وه‌ بۆ تاوتوێی چه‌ند پرسێك كه‌ گرنگترین ته‌وه‌ری به‌شداریی ئه‌و حیزبه‌ بوو له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی، كه‌ بڕیاره‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتیی له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌ میدیای فه‌رمی حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاند هێشتا كاتێكی زۆرمان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ كه‌ ئاخۆ یه‌كێتی به‌شداریی رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات یاخود نا، بۆیه‌ نیه‌تی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن براده‌رانی پارتییه‌وه‌ ئه‌و پرسه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

هاوكات هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی بۆ پرسی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پارتی ده‌ستنیشانكران، به‌پێی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ و بافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی لیژنه‌كه‌ده‌بن.

به‌رواری 28ی مانگی رابردوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژیردرا، سه‌ره‌ڕای بوونی رێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی، به‌ڵام یه‌كێتی بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی كرد و به‌و هۆیه‌وه‌ نێوانیان گرژی تێكه‌وتووه‌.


925 جار خوێندراوەتەوە
07/06/2019

بابەتی زیاتر